ئەو بارزانیەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو گرتەی ڤیدیۆی لەئافرەتان دەكرد دەستگیركرا

2 ساڵ لەمەوپێش
كەسێك بەناوی پەیجی حەمە بارزانییەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو گرتەی ڤیدیۆیەی لەچەند ئافرەت كردوە لەسنوری خەلیفان و دوای تۆماركردنی ژمارەیەك سكاڵا لەسەری لەهەولێر دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران لەبارەی دەستگیركردنی كەسێك لەلایەن راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژە بەوەداوە "رۆژی 25ی 12ی 2023، دوای تۆماركردنی چەندین سكاڵا لەلایەن هاووڵاتیانەوە لەسەر كەسێك كە پەیجێكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەناوی (Hama Barzani ) دروستكردبوو، كە هەڕەشەی لە چەندین ئافرەت كردبوو هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆكانیانی لێكردبوون بەرامبەر بە پێدانی پارە".
"دوای هەوڵ و بەدواداچوونێكی زۆر، رۆژی 13ی 1ی 2024، لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی، توانرا هاووڵاتی (م.ڕ.ح) دانیشتوی هەولێر دەستگیربكرێت، تۆمەتباری داواكراو دانی بەتەواوی ئەو هەڕەشانەدا نا كە لە هاووڵاتیانی كردبوو، كە خاوەنی چەندین ئەكاونتی جیاجیا بووە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كە بۆ ئەم بابەتە بەكاری هێناون" ئاسایشی سۆران. وا دەڵێت.
