بۆردومانی توركیا 300 گوند بێ كارەبا دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
توركیا چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستانی بۆردومان كردو بەهۆی هێرشەكانیشەوە 300 گوند كارەبایان پچڕاوە.
پەیامنێرمان لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ 14ی كانونی دووەمی 2024، فڕۆكەكانی توركیا هێرشیانكردوەتە سەر ناوچەكانی درباسیە لە حەسەكەو كۆبانێ و منبج.
وتیشی "ئەو شوێنانەی بەئامانجگیراون، كۆمپانیای چیمەنتۆی لاڤارج و نەخۆشخانەی مشتەنورو دارستانەكانی كۆبانی بوون و بەهۆی هێرشەكانیشەوە 300 گوند كارەبایان پچڕاوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەناوچەكانی منبج و درباسیە هێرشكراوەتە سەر ماڵی هاووڵاتیان و ژنێك و منداڵێك بریندار بوون، هەروەها دوێنێ كێڵگە نەوتیەكانی تربە سپی و دێرك و وێستگەكانی كارەبا بەئامانج گیراون".

بابهتی پهیوهندیدار