وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم: گفتوگۆكانی نێچيرڤان بارزانی بۆ مووچە یەكلاكەرەوە بوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند دەمێكە گفتوگۆو هاتووچۆی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا لە ئارادایە، بەڵام سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم كاریگەری گەورەی لەسەر بڕیارەكەی حكومەتی ناوەندی هەبوو بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێم.  
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "دەمێكە گفتوگۆو هاتووچۆی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا لە ئارادایە، سەرۆكی هەرێمیش وەك بەرپرسیاری یەكەم لەڕێكخستنی پەیوەندییەكان و پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ دەسەڵاتی فیدراڵی چاودێری دۆخەكە دەكات، سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم گرنگبوو، كاریگەری گەورەی لەسەر بڕیارەكەی حكومەتی ناوەندی هەبوو."
وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی ئەوەشی بە دەنگی ئەمریكا وتوە "هەرێم یەك سیستەم و یەك حوكمڕانییە، سەرۆكی هەرێمیش كەسی یەكەمی دەسەڵاتی جێبەجێكردنەو بابەت ئەوە نییە بەجیا سەیری هەنگاوەكان بكرێت، بەڵكو هەوڵەكان تەواوكەری یەكترین، بەڵام سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم هەنگاوێكی یەكلاكەرەوە بوو."
"ئەگەر لە مانگەكانی داهاتوودا ڕێككەوتن لەسەر هەمواری یاسای بودجە كرا و لەپەرلەمان تێپەڕێنرا دۆخەكە باشتریش دەبێت، گەر خوانەخواستە ئەم پرسە دوا بكەوێت، ئەم بڕە پارەیە قەرز و سلفە نییە، بەڵكو پشك و مافی هەرێمە لە بودجەی ناوەندی و بەردەوامیش دەبێت" دڵشاد شەهاب. وا دەڵێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو "دۆخی هەرێم باشتر دەبێت گەر یاساكە هەموار بكرێتەوە، چونكە پشكی هەرێم زیاترە، هەرێم پشكی لەخەرجییەكانی سیادی و حاكیمەو پەرەپێدانی پارێزگاكانیش دەبێت، ئەولەویەت بۆ مووچەی مووچەخۆرانە كە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەی ناوچەكانی تری عێراق بدرێت، هەموو لایەنەكان لەسەر ئەمە هاوڕابوون."


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار