مەسرور بارزانی: داوا لە حكومەتی عێراق دەكەم لەسەر هێرشەكانی هەولێر هەڵوێستی توندیان هەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەبارەی هێرشەكانی شەوی رابردووی سەر هەولێر رایگەیاند بەتوندی ئەم تاوانە بەرامبەر بەخەڵكی كوردستان شەرمەزار دەكەم و داوا لە حكومەتی فیدراڵی دەكەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر بەم پێشێلكارییەی دەكرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشەكانی شەوی رابردووی سەر هەولێر پەیامێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەداوە "جارێكی دیكە هەولێری سەربەرز كرایەوە ئامانجی هێرشی موشەكیی سوپای پاسدارانی ئێران، بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشە بێ پاساوە، شەهید و برینداری سڤیل هەیە، بە توندی ئەم تاوانە بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان شەرمەزار دەكەم"
سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەشڵێت "داوا لە حكومەتی فیدراڵی دەكەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر بەم پێشێلكارییەی دەكرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان".
"داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەم لە سەر ئەو ستەمكاریەی بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان دەكرێت بێنە دەنگ، لەڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لە پێناو كۆتایی هێنان بەم هێرشە دڕندانانەی دەكرێنە سەر خەڵكی بێ تاوانی كوردستان" سەرۆكی حكومەت لەپەیامەكەیدا وا دەڵێت.
