ئومێد خۆشناو: بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵومیەت خۆپیشاندان دەكەین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 
پارێزگاری هەولێر داوا لەگەورەو بچووك و چین و توێژەكانی هەولێر دەكات بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵومیەت و ڕیسواكردنی بكەرانی هێرشەكانی سەر هەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان گردبوونەوەی جەماوەری بكەن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "لەپێناو ئیدانەكردن و شەرمەزاركردنی ئەو هێرشە ناڕەوایەی دوێنێ شەوی سەر هەولێری هەمیشە سەربەرزو كردەوە تیرۆریستیەكانی پێشوتریش، ئەمڕۆ ژمارەیەك هاوڵاتی شارەكەمان داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانیان كردوە".
پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕوو" بڕیارە كاتژمێر 10:30 خولەكی ئەمڕۆ گەورەو بچووك چین و توێژەكان، بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵومیەت و ڕیسواكردنی بكەرانی ئەوتاوانە لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر شەقامی 100 مەتری گردبوونەوەی جەماوەری بكەن و مۆڵەتیان پێدراوەو ئێمەش پشتیوانیان لێدەكەین و لەگەڵیان دەبین".
"بۆیە داوا لەجەماوەری هەمیشە سەربەرزی هەولێرو دەووربەری دەكەین، بۆ گەیاندنی دەنگی هەولێرو پڕۆتستۆكردنی ئەو تاوانە، بەشداری فراوان بكەن" ئومێد خۆشناو وا دەڵێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار