ئەمریكا: ئیدانەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەكەین

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئیدانەی هێرشەكەی هەولێر دەكات و دەڵێت هێرشەكانی ئێران سەقامگیری عێراق تێكدەدات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی هێرشكەی شەوی رابردوی سەر هەولێر، راگەیەنراوێكی بڵاویكردەوەو رایگەیاند "واشنتۆن ئیدانەی هێرشەكانی ئێران بۆسەر هەولێر دەكات و دژایەتی خۆشی بۆ هێرشە بێباكەكانی ئەو وڵاتە دەردەبڕێت كە دەبنە هۆی دروستكردنی ناسەقامگیری لە عێراقدا".
"بۆ بەرقەراركردنی سەقامگیری و بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عێراق، بەردەوام دەبین لە پشتگیریكردنی یەوڵەكانی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان" وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وا دەڵێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆئەوانەی لە ھێرشەكەشدا گیانیانلەدەستداوە، پرسەنامە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەكانیان كرد.

بابهتی پهیوهندیدار