لاهور شێخ جەنگی: پێویستە لایەنە سیاسییەكان چیتر نەبنە داردەستی وڵاتان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

لاهور شێخ جەنگی  ئیدانەی هێرشەكەی سەر شاری هەولێر دەكات، راشیگەیاند ناكۆكی و دووبەرەكی نێوان لایەنەكان لە هەرێمی كوردستان ئەوەندەی تر دەستی دوژمنانی كوردی واڵاكردوە پێشێلكارییەكانیان لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن.

لەبارەی هێرشەكانی شەوی رابردوی سەر هەولێر پەیامێكی بڵاوكردەوەو تیایدا هاتوە "دڵمان لای هەولێرو هەولێرییەكانە، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆكانەی سەر شاری هەولێری خۆشەویست دەكەم كە تیایدا هاووڵاتییانی مەدەنی بوونە قوربانی، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییەكان دەكەم، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم".
لاهور شێخ جەنگی  راشیگەیاند "داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەكەم ڕێز لە سەروەریی خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان بگرن، ئەركی حكومەتی فیدراڵییە كە رێگە لەم پێشێلكارییانە بگرێت".
لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا ئەوەشی وتوە "بەداخەوە  ناكۆكی و دووبەرەكی نێوان لایەنەكان لە هەرێمی كوردستان ئەوەندەی تر دەستی دوژمنانی كوردی واڵاكردووە كە زۆر بەئاسانی بتوانن پێشێلكارییەكانیان لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن، پێویستە لایەنە سیاسییەكان چیتر نەبنە داردەستی وڵاتان و جێبەجێكردنی ئەجندای ئیقلیمی بۆ لەناوبردنی ئەزموونەكەمان".  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار