مه‌سرور بارزانی و سودانی كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەمڕۆ لە شاری داڤۆسی سویسرا،کۆبونەوەکانیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە.
هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکان وەک هەڵوێست وەرگرتنێک بەرامبەر هێرشەکانی شەوی دووشەممەی ئەم هەفتەیەی سەر هەولێرە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کە تیایدا چوار هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له داڤۆسه‌وه، رایگه‌یاند، هه‌ریه‌كه له مه‌سرور بارزانی و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدولله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بڕیاربو له په‌راوێزی كۆنفرانسی داڤۆسدا ئه‌نجامی بده‌ن.
ئەوە ش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "رۆژی سێشەممە 16-01-2024 سکاڵامان پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان کردسەبارەت بە هێرشەکەی شەوی دووشەممەی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر."
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ١٦-١- ٢٠٢٤ هێرشی مووشەکی کرایەسەر ناوچەیەکی نزیکی هەولێرو هەروەها چەند ناوچەیەک لەئەدلیبی سووریا. سوپای پاسداران دەستبەجێ بەرپرسریاریەتی هێرشەکەی گرتەئەستۆو ڤیدیۆی کاتی هاوێشتنی مووشەکەکانی بڵاوکردەوەو رایگەیاند بنکەیەکی سیخوڕی ئیسرائیل لەهەرێمی کوردستان و شوێنی کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای فەرماندەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ تاوانەکانی کرمان لەسووریا کراوەتە ئامانجی مووشەکی بالستیکی.
لە هێرشەکەدا ماڵی سەرمایەداری هەولێری پێشڕەو دزەیی کرایە ئامانج و پێشڕەو دزەیی و چوارکەس کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا. پێشڕەو دزەیی سەرمایەداری کورد‌و خاوەنی کۆمپانیا فاڵکۆن و کچە بچووکەکەی و کارگوزارێکی ماڵەکە لەم هێرشەدا گیانیان لەدەستداوەو شەش کەسی تریش برینداربوون. هاوکات یەکێکیتر لەکوژراوەکان میوانێکی ئەو ماڵە بووە بە ناوی کەرەم میخائیل کەبازرگانێکی عێراقی دانیشتووی دۆبەیە.
