توركیا بەچڕی سنوری ئامێدی بۆردومان دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی – عەمار عەزیز
فڕۆكەكانی توركیا بەچڕی چیای مەتینیان لەرۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی بۆردومانكرد، دوای بۆردومانەكەش لەناوچەكە دەنگی تەقەیەكی زۆر بیستراوە.
پەیامنێرمان لەقەزای ئامێدی پێیڕاگەیاندنین ئێوارەی ئەمڕۆ 17ی كانونی دووەمی 2024، فڕۆكەكانی توركیا بەچڕی چیای مەتینیان لەرۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی بۆردومانكردوەو هاووڵاتیانی قەزای ئامێدیش هەستیان پێكردوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچەیە قەدەغەكراوە زیانەكان نەزانراوە.
ئەوەشی خستەڕوو دوای بۆردومانەكە دەنگی تەقەیەكی زۆر بیستراوە، بەتایبەت لەگوندەكانێ (دێرێ، مێرستەك، سگێرێ، سەرگەلێ) كە هەموویان دەكەونە سنوری قەزای ئامێدی.

بابهتی پهیوهندیدار