سیروان بارزانی: بۆ ئێران خراپە گەلی كورد بكات بەدوژمنی خۆی
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرپرسی میحوەری مەخموور - گوێڕی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند لەكۆنەوە لەگەڵ ئێران دۆستی یەكترین، بەڵام ئەم هێرشە نامەردیانە بۆچی دەكرێت بۆ ئێرانیش خراپە گەلێكی وەك كورد بكات بەدوژمنی خۆی، ئیسرائیل لێرە نیەو شوێنیان دیارە.
سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری مەخموور - گوێڕی هێزی پێشمەرگە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هێرشە مووشەكیەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر رایگەیاند" لەكۆنەوە لەگەڵ ئێران دۆستی یەكترین و وەك گەلان یەك نەژادین، بەڵام ئەم هێرشە نامەردیانە بەبێ هیچ بیانویەك بۆچی دەكرێت، ئیسرائیل لێرە نیەو شوێنیان دیارە".
وتیشی "ئەمە شتێكی زۆر كەمە بۆ وڵاتێكی گەورەی وەك ئێران، كە هێزی خۆی پیشانی جیهان بدات و لەسەر خەڵكی مەدەنی تاقیبكاتەوە، هەموومان دەزانین هێزی ئێران هێزێكی گەورەیەو وڵاتێكی گرنگە".
"ئەم شێوازە نامەردیە بۆ خودی ئێران خراپە كە گەلێكی وەك كورد بكات بەدوژمنی خۆی، چونكە ئێران پشتوپەنای گەلی كورد بووە، هیوادارین هێرشەكانی ئێران دووبارە نەبێتەوە". سیروان بارزانی وای وت.
