كونسوڵخانەی ئەمریكا: ئیدانەی هێرشەكانی ئێران دەكەین دژی هەرێم

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 
كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەرێم رایگەیاند بەتوندی ئیدانەی هێرشە بێماناكانی ئەم دواییەی ئێران دەكەین دژی هاووڵاتیانی مەدەنیی هەرێمی كوردستان، دەشڵێت لەهێرشەكەی سەر هەولێردا هیچ ناوەندێكی ئەمریكا زیانیان بەرنەكەوتوە.
كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر بڵاوكردەوەو رایگەیاند"بەتوندی ئیدانەی هێرشە پڕتوندوتیژی و بێماناكانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاووڵاتیانی مەدەنیی هەرێمی كوردستان و هێرشە درۆنیە بەردەوامەكانی سەرتاسەری ناوچەكە دەكەین، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانیەكان دەكەین" 
ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئیدانەی پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەریی عێراق لەلایەن ئێرانەوە دەكەین، لەبەرامبەر ئەو هەموو هەواڵە نادروستانەی لە ڕاگەیاندن و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت ڕونیبكەینەوە كە لە هێرشەكانی ئێران لە 15 ی كانونی دووەمدا هیچ ناوەندێكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زیانیان بەرنەكەوتون".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار