وتەبێژی دوەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان: دەمانەوێت لە شێوازی سیاسەتکردندا بچینە قۆناغێکی نوێوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو گۆڕان کۆنفڕانسی نیشتیمانی دەبەستێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی بڕیار و ڕاسپاردەی کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕۆژی ٦ی ١ی ٢٠٢٤ بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە (٢٠ و ٢١ی ١ی ٢٠٢٤) لە ژێردروشمی (گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان) لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتمانی خۆی گرێدەدات.

چۆمان محەمەدیش کە بە وتەبێژی دوەمین کۆنفڕانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دانراوە سەبارەت بە کۆنگرەکە ڕایگەیاند، کۆنفڕانسەکە لەژێر ناونیشانی گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵەنگارییەکان بەڕێوەدەچێت و لە پێنج ڕاپۆرتدا بە وردی پێداچونەوە بۆ هەیکەلییەت و دۆخی بزوتنەوەکە دەکرێت.

وتیشی، دەیانەوێت بۆ شێوازی سیاسەتکردن بچنە قۆناغێکی نوێوە و هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکانی جڤاتی نیشتمانی و ڕابردوی نوێنەرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن.

جێگەیباسە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا به‌دۆخێكی نائاساییدا تێده‌په‌ڕێت، له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا كه‌ له‌ 10ی مانگی 10ی ساڵی 2021دا به‌ڕێوه‌چوو، نه‌یتوانی هیچ كورسیه‌ك به‌ده‌ستبهێنێت، له‌ هه‌ڵبژاردنی 18ی 12ی 2023ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقیش به‌شداری نه‌كرد.

له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا له‌ ساڵی 2010  بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك سێیه‌م گه‌وره‌ترین هێزی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وت، له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا 487 هه‌زار و 181 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و هه‌شت كورسی مسۆگه‌ر كرد.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار