کاندیدێکی سەرنەکەوتوو لە شوێنی حەلبوسی وەک پەرلەمانتار دادەنرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاریدا بورهان نه‌مراوی كاندیدی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2021 به‌ڕێوه‌چو، وه‌ك په‌رله‌مانتار له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له شوێنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
بەگوێرەى بڕیارەکە، بورهان ناسر محەممەد فەهد نەمراوى لە لیستى تەقدووم دەبێتە پەرلەمانتار و جێگەى محەممەد حەلبووسی دەگرێتەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌راگه‌یه‌ندراوەکەیدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكرده‌وه، "كۆمسیۆن له ده‌سته‌ی كۆمسیاران تاوتوێی یاداشتنامه‌ی دیوانی سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانتاری جێگره‌وه بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی كردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاریداوه به كاندیدی جێگره‌وه بۆ شوێنی محه‌مه‌د ڕیكان حه‌لبوسی له لیستی پارێزگای ئه‌نبار.
بورهان نەمراوى لە هەڵبژاردنى ساڵى 2021ى پەرلەمانى عێراقدا شەش هەزار و 716 دەنگى لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار بەدەستهێنا کە بەگوێرەى بڕیارەکەی ئەنجوومەنى کۆمیسیاران وەک خاوەنى زۆرترین دەنگ لە نێو کاندیدە سەرنەکەوتووەکانى ئەو بازنەى هەڵبژاردنە دیاریکراوە کە حەلبووسی تیایدا کاندید بوو و سەرکەوت.
رۆژی 14ی (تشرینی دووه‌م/11)ی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاری، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له پاشخانی سكاڵایه‌كی یاسایی هات كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار له‌یس دلێمی له دژی تۆماركرابو.
