ناسنامەى ئەو ژنەى لە کەرکووک تیرۆر کرا ئاشکرا دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركوك ده‌ستڕێژی گوللـه له ژنێك كرا ده‌ستبه‌جێ له شوێنی روداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار له‌نزیك قوتابخانه‌ی سه‌گرمه له‌لایه‌ن ماتۆڕسكیلێكه‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه له ژنێك كرا و ده‌ستبه‌جێ له شوێنی روداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئەو ژنە چالاکوانە سیاسییە ناوی فریاڵ سلێمان خالیدە و لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری حەسەکەى ڕۆژئاوای کوردستان لە دایک بووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ سەردانیکردنی ڕێکخراوەکانی ژنان، ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە.
دوای رووداوەکەش تەرمی ژنەکە گەیەندراونەتە پزیشکی دادی کەرکوک پۆلیسی کەرکوکیش رایگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و بەپێی فەرمانی دادوەریش بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەنجامدەرانى تاوەنەکە دەرکراوە.
