تەڤگەری ئازادیی ڕەتیدەکاتەوە ئەو ژنەی تیرۆرکراوە پەیوەندیی بەوانەوە هەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تەڤگەری ئازادی ڕەتیدەکاتەوە فریاڵ سلێمان خالیدە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەرکوک بە دەستڕێژی گولە کوژرا ئەندامی تەفگەری ئازادی بێت و دەڵێت،ئەو ژنە ئەندامی تەڤگەری ئازادییە، ئێمە هەموو ئەو چەواشەکارییانە ڕەتدەکەینەوە.
جومعە کەریم وتەبێژەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەو بارەیەوە لە لێدوانێکدا بە ڕۆژ نیوسی ڕاگەیاندووە،" ئەو ژنەی کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە کردەوەیەکی تیرۆریدا شەهید بوو، هیچ پەیوەندییەکی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە."
وتیشی: لە میدیاکانی باشووری کوردستان وا بڵاوکراوەتەوە کە ئەو ژنە ئەندامی تەڤگەری ئازادییە، ئێمە هەموو ئەو چەواشەکارییانە ڕەتدەکەینەوە.
وتەبێژی تەڤگەر ئاماژەی بەوەشداوە،" ئیدانەی هەموو کردەوەیەکی تیرۆریستی دەکەین، بەرامبەر هەر هاووڵاتییەک بکرێت."
ئێوارهی ئهمڕۆ پێنجشهممه لهگهڕهكێكی شاری كهركوك دهستڕێژی گوللـه له فریاڵ سلێمان خالیدەی خەڵی ڕۆژئاوای کوردستان کرا لەلایەن دوو سەرنشینی ماتۆڕسکیلێکەوە و شەهید کرا و بکەرانی کردەوەکە هەڵهاتوون و تا ئێستا دەستگیرنەکراون.
