مامۆستایانی ناڕازی گه‌رمیان هۆشداریده‌ده‌نه‌ وتاربێژی مزگه‌وته‌كان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان هۆشداری دەدەنە مامۆستایانی ئاینی و وتاربێژانی سەرجەم مزگەوتەكانی گەرمیان.

مامۆستایانی ناڕازی گه‌رمیان له‌په‌یامێكدا بڵاویانكرده‌وه‌، به‌ پێی زانیاریه‌كانمان ئه‌وقافی گه‌رمیان داوایان كردوه‌ له‌  سه‌رجه‌م مزگه‌وت و مامۆستایانی ئاینی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆئه‌وه‌ی له‌ وتاری هه‌ینیدا داوا له‌ مامۆستایان بكه‌ن بایكۆت بشكێنن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن".

دەشڵێن "بۆیە لێرەوە داوا لە مامۆستایانی ئاینی بەڕێز دەكەین بە ھیچ شێوەیەك نەچنە ژێر باری جێبەجێ كردنی داواكاریەكەی ئەوقاف و بە گوێیان نەكەن، چونكە ئەو بایكۆتەی ئێمە درێژەمان پێ داوە تەنھا بۆ داوای مافی مامۆستایانی كەرتی پەروەردە نییە، بەَلكو داوای مافی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانمان   كردووە كە خۆی لە گواستنەوەی موچەدا دەبینێتەوە بۆ سەر بەغداد و مامۆستایانی ئاینی بەڕێزیش بەشكێن لە بابەتەكە" .

ئاماژەیان بەوەشكردووە "مامۆستایانی ئاینی بەرێز شوێنگرەوەی پێغەمبەرن (د.خ)‌و لە سۆنگەی بیرو باوەڕی  پتەویان بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئێستاش بە ھەمان نەفەسی پێشو دژی ستەم و ستەمكاران بوەستنەوە و پاڵپشتی ستەمكاران نەبن و بەرگریكارێكی بوێر بن لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەران" .

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار