كامێرا جێگیره‌كانی ناو سنوری سلێمانی ده‌خرێنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە لە هەفتەی ئایندەوە كامێرا جێگیرەكان دەخرێنەكار و سەرپێچی  و خێرایی شۆفێران تۆماردەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 23/01/2024 کاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانییەوە کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە بواری جێبەجێکردن و تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی. 

هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، داوا لەسەرجەم شۆفێران دەکەین پابەندی ئەو خێراییە دیاریکراوانە بن کە لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە بەپێی هێما و تابلۆکانی هاتووچۆ.

رونیشیکردەوە، هەروەها وەک بەرچاو ڕوونیەک بۆ هەموو لایەک ئەم کامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار