سی پی جەی: لە ھەرێمی کوردستان تۆمەتبارکردنی رۆژنامەنووسان بە تیرۆر زیادیکردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان رایدەگەیەنێت، ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی میسر و سعودیە و مەغریب تۆمەتبارکردنی رۆژنامەنوسانی بە تیرۆر و دژە دەوڵەت دژی ڕۆژنامەنووسان فراوانتر کردووە.

بەپێی راپۆرتێکی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (سی پی جەی)، ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی میسر، سعودیە، مەغریب لەم ساڵانەی دواییدا بەکارھێنانی ھەواڵی ناڕاست، تیرۆر و تۆمەتی دژە دەوڵەتی لە دژی رۆژنامەنووسان فراوانتر کردووە.

دەشڵێن، لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست میسر خراپترین وڵاتە بۆ زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان و ھاوشێوەی تورکیا، پلەی ھەشتەمی لە جیھاندا گرتووە بە دەستگیرکردنی ١٣ رۆژنامەنووس و سعودیە لە ریزبەندی نۆیەمدایە بە دەستگیرکردنی ١٠ رۆژنامەنووس.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژى ١٧ى ئەم مانگە سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکان، له‌ ساڵی ڕابردوودا ٢٤٩ پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر به‌  ٢٤٧ ڕۆژنامه‌نووس ‌و دامه‌زراوه‌ی میدیایی ئه‌نجامدراوە، جەختیش کراوەتەوە، کە هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی لەبار نییە بۆ کاری ڕۆژنامەوانی و یاسای ڕۆژنامەگەریی جێبەجێ ناکرێت.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار