دادگای فیدڕاڵی لە یەک ڕۆژدا تاوتوێی پێنج سکاڵای تایبەت بە هەرێم دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژی یەکشەممە دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق پێنج سکاڵای سەر هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات، یەکێک لە سکاڵاکانیش لەدژى یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

ەپێی خشتەی دانیشتنەکە، سێ دۆسییەیان سکاڵایە لەسەر هەریەکە لە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان کە تایبەتن بە ناردنی شایستە داراییەکانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

 یەکێک لە سکاڵاکانیش تایبەتە بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان، سکاڵاکان دوو سکاڵان و یەکخراون، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان.

جێگەیباسە لە دانیشتنى پێشوویدا لە 27ى کانوونى یەکەمى 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵى، داواى لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کردبوو روونکردنەوەى بداتێ لەبارەى ئەوەى بە چى شێوازێک دەکرێت هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەببات بەتایبەت لە دابەشکردنى بازنەکانى هەڵبژاردندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار