لەسەر ھێرشەکەی ھەولێر ئێران وەڵامی کۆمکاری عەرەبی دەداتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەسەر ھێرشەکەی ھەولێر، ئێران وەڵامی کۆمکاری عەرەبی دەداتەوە و دەڵێت، ھیوادارن عێراق بەتەواوی پابەندیی رێککەوتنی ئەمنی نێوانیان بێت.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەندراوەکەی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی ھێرشەکەی ھەولێر رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ھێرشەکە بەپێی مافی مەشرووعی ئێران بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و دەستوپێوەندەکانی ئیسرائیل ئەنجامدراوە کە ئاسایشی نیشتمانیی ئیرانیان کردووەتە ئامانج و ھاووڵاتییانی ئیرانیان رووبەرووی ھەرەشە و مەترسی کردووەتەوە.

كەنعانی دەشڵێت: "کۆماری ئیسلامیی ئێران دوودڵ نابێت لە مامەڵەکردن بەشێوەیەکی تووند لەگەڵ ئەو سەرچاوانەی هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەکەن، هەروەها لە بەرگریکردن لە ئاسایشی هاووڵاتییانی و سزادانی تاوانباران."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکرد کە وڵاتەکەی رێز لە سەروەری و یەکێتیی خاکی عێراق و "دراوسێیتی باش لە پرەنسیپە جێگیرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لەبارەی عێراقەوە." 

لە دوای وڵامەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی  ئێرانیش فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە پەیامنێری میدیایەکی عەرەبی ڕاگەیاند، "ئێمە هەموومان شەڕی ئیرهاب و تیرۆرستان دەکەین، بەڵام منداڵێکی  یەک ساڵ ئایا  تیرۆرستە؟

شەوی دووشەممە، 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە 11 مووشەک هێرشی کردە سەر شاری هەولێر، پێنج لەو مووشەکانە بەر ماڵی سەرمایەداری کورد پێشڕەو دزەیی کەوتن.

بۆردوومانەکە گیانلەدەستدانی پێشڕەو دزەیی و منداڵێکی کە تەمەنی تەنیا ساڵێک و هاوڕێیەکی و کارگوزارێکی ماڵەکەی لێکەوتەوە، هەروەها 16 کەسیش بەهۆی هێرشەکەوە بریندار بوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار