چەند كەسێك بەئامێری دۆزینەوەی شوێنەوارەوە دەستگیردەكرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئاسایشی شارەزوور دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێكی راگەیاند كە چەند ئامێرێكی دۆزینەوەی شوێنەواریان پێبوە بەمەبەستی گەڕان و دۆزینەوە و دەرهێنان شوێنەوار.
بەپێی راگەیەنراوێكی  ئاسایشی شارەزوور  لەبارەی دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێك رایگەیاند "لەدوای چاودێریكردن و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی وورد،  هێزەكانی ئاسایش لە سنوری ناحیەی وارماوا بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر چەند ئامێرێكی دۆزینەوەی شوێنەوار، بەنیازبوون بۆ مەبەستی گەڕان و دۆزینەوە و دەرهێنان بەكاریبهێنن".
رونیشیكردوەتەوە "لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ٢٤ی شوێنەوار ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوام".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار