ژووری بازرگانی هەولێر: بایكۆتی كاڵای ئێرانی بكەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاند ئەگەرچی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی هەولێری پایتەخت بازاڕێكی گرنگی ساغكرنەوەی بەرهەمەكانی ئێرانە كە ڕۆژانە هاوردەی كوردستان و عێراق دەكرێت، داوا لەبازرگانان و هاووڵاتییان دەكات بایكۆتی كاڵاكانی ئێران بكەن
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر راگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێرو بایكۆتی كاڵای ئێرانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند " بەتوندی سەركۆنە و ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرش و تاوان و زوڵم و تەعدایەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەین بۆ سەر شاری هەولێر كە بەداخەوە جگە لە شەهید بوونی پێشڕەو دزەیی كە سەرمایەدارێكی ناودارو دیاری شارەكەمان و ئەندامێكی كارای ژوورەكەمان بوو، ژینای تەمەن كەمتر لە یەك ساڵەی كچی و كەرەم میخائیل كە بازرگانێكی دیكەی دیاری عێراق بوو شەهید بوون و چەندین كەسی دیكە بێتاوان و ئەندامانی خانەوادەكەشی بریندار بوون".
ئەوەشی وتوە"داوا لە سەرجەم بازرگانانی هەرێمی كوردستان و هاووڵاتییان بە گشتی دەكەین، ئەگەرچی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی هەولێری پایتەخت بازاڕێكی گرنگی ساغكرنەوەی بەرهەمەكانی ئێرانە كە ڕۆژانە هاوردەی كوردستان و عێراق دەكرێت، بایكۆتی هێنان و بەكارهێنانی كاڵاكانی ئێران بكەن و سەرجەم پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەكانیان لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار