بزوتنەوەی گۆڕان كۆنفرانسی نیشتمانی دەكات
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بزوتنەوەی گۆڕان دووەمین كۆنفرانسی نیشتمانی ساز دەكات و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقیش چاودێری كارەكانی دەكات.
ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەداوە كە بەپێی بڕیار و ڕاسپاردەی كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی، بزوتنەوەی گۆڕان لە رۆژانی شەممەو یەكشەممە بەدروشمی (گۆڕان بەرەو قۆناغێكی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان) دووەمین كۆنفرانسی نیشتمانی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی سازدەكات.
بەپێی زانیارییەكانیش نزیكەی 900 ئەندام بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقیش چاودێری كارەكانی دەكات، لە یەكەم رۆژی كۆنفرانسەكەشدا راپۆرتی لیژنەكان دەخرێتەڕوو، لە دووەم رۆژیشدا راپۆرتەكان دەخرێنە دەنگدانەوە.
چۆمان محەمەدیش کە بە وتەبێژی دوەمین کۆنفڕانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دانراوە سەبارەت بە کۆنگرەکە ڕایگەیاند، کۆنفڕانسەکە لەژێر ناونیشانی گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵەنگارییەکان بەڕێوەدەچێت و لە پێنج ڕاپۆرتدا بە وردی پێداچونەوە بۆ هەیکەلییەت و دۆخی بزوتنەوەکە دەکرێت.
وتیشی، دەیانەوێت بۆ شێوازی سیاسەتکردن بچنە قۆناغێکی نوێوە و هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکانی جڤاتی نیشتمانی و ڕابردوی نوێنەرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا به‌دۆخێكی نائاساییدا تێده‌په‌ڕێت، له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا كه له 10ی مانگی 10ی ساڵی 2021دا به‌ڕێوه‌چوو، نه‌یتوانی هیچ كورسیه‌ك به‌ده‌ستبهێنێت، له هه‌ڵبژاردنی 18ی 12ی 2023ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقیش به‌شداری نه‌كرد.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا له ساڵی 2010 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك سێیه‌م گه‌وره‌ترین هێزی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وت، له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا 487 هه‌زار و 181 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و هه‌شت كورسی مسۆگه‌ر كرد.
