كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان: لەهەرێم تۆمەتی تیرۆرو دژە دەوڵەتبون دەخرێتە پاڵ رۆژنامەنوسان 

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 
كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان رایگەیاند هەرێمی كوردستان لەڕیزی ئەو وڵاتانەدایە كە بەتۆمەتی تیرۆرو دژە دەوڵەتبون دەخرێتە پاڵ رۆژنامەنوسان و دەخرێنە زیندانەوە.
كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان (CPJ) لەڕاپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەداوە "هەرێمی كوردستان هاوشێوەی میسر، سعودیە، مەغریب لەم ساڵانەی دواییدا تۆمەتی بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست، تیرۆرو تۆمەتی دژە دەوڵەتی لە دژی رۆژنامەنوسان فراوانتر كردوە".
كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە لە راپۆرتەكەیدا ئاشكرایكردوە "لەمەغریب و جەزائیر هیچ حاڵەتێكی نوێی زیندانی كردنی رۆژنامەنوسان تۆمار نەكراوە، بەڵام لەهەرێمی كوردستان چوار رۆژنامەنوس لە زیندانن كە یەك حاڵەتیان نوێیە".
هەریەك لە رۆژنامەنوسان شێروان شێروانی، گوهدار زێباری و قارەمان شوكری بە تۆمەتی جیاجیا لە زینداندان و ماوەی نزیكەی سێ مانگیشە سلێمان ئەحمەد لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی پارتی رفێندراوەو بێسەروشوێنكراوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو " لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست میسر خراپترین وڵاتە بۆ زیندانیكردنی رۆژنامەنوسان و هاوشێوەی توركیا، پلەی هەشتەمی لە جیهاندا گرتوە بەدەستگیركردنی 13 رۆژنامەنوس و سعودیە لە ریزبەندی نۆیەمدایە بە دەستگیركردنی 10 رۆژنامەنوس".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار