مامۆستایان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و پەروەردەش ڕێکاری توند دەگرێتە بەر

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی چالاکەمەدەنییەکانى سلێمانى ڕێگەینەدا مامۆستایانى ناڕازى کۆنگرەى رۆژنامەنوسی ئەنجامبدەن لەسەر دەستگیرکردنى مامۆستایان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییە.
بریاربوو کاتژمێر ٨ی ئەمشەو مامۆستایانی ناڕازی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بکەن لەبارەی ھەلوێستییان بەرامبەر دەستگیرکردنی بەشێک لە ھاوڕێکانیان کە ئەمرۆ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر ڕاگیران، بەڵام ھێزە ئەمنیەکان ڕێگەیان نەدا کۆنگرەکە بکرێت و ھێزێکی زۆر لە شوێنی دیاریکراوی کۆنگرەکە کۆکراوەتەوە.
سەڕەڕای ڕێگرییەکان مامۆستایان لە ڕەوشێکی ئەمنی تونددا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجام داو ڕایانگەیاند،" سبەینێ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا بە دروشمی بەردەوامی و کۆڵنەدان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین ".
ڕاشیانگەیاند، " داوا لە فەرمانبەران و کاسبکاران و بەخێوکەری خوێندکاران دەکەین بەشداربن وهەموان پێکەوە دژی زوڵم و ستەم لەسەر شەقام دەوەستینەوە ".
سەبارەت بە هۆکاری ئەنجامنەدانی کۆنگرەکەیان لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا مامۆستایان ڕایانگەیاند لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە ڕێگرییان لێکراوەو دەشڵێت،" نوێنەرانی مامۆستایان لە ئوتومبێلی جیاجیادا ڕۆشتون و بە دوای ئوتومبێلەکانیانەوە بوون".
جێگەیباسە چەند سەرچاوەیەک لە پەروەردەی سلێمانییەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە ، لە سبەینێوە مامۆستایان غیاب دەدرێن گەر لە بایکۆت بەردەوام بن؛ مامۆستایانی وانەبێژ تا ٢٣ ی ئەم مانگە نەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن دەردەکرێن و مامۆستایانی میلاکیش گەر لە بەیانییەوە تا ٩ی مانگی داهاتوو نەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن دەردەکرێن.
بڕیاریشە هەر سەرپەرشتیارێکی پەروەردەییش، "ئەگەر دەوام نەکات و بەردەوام بوو لە بایکۆت پلەکەی لێوەبگیرێتەوە."
رۆژی 8ـی ئەم مانگە پەروەردەی گشتیی سلێمانی ساڵنامەی نوێ خوێندنی راگەیاند و بەگوێرەی ساڵنامەکە، بڕیار بوو رۆژی 9ـی ئەم مانگە دەوام لە سنوورەی پارێزگای دەستپێبکات و تاوەکو 4ـی ئاداری ئەم ساڵ بەردەوام دەبێت و هاوکات 09-03-2024 تاوەکو سێشەممە 19-03-2024 دەبێت تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم لەسەر 80 نمرە بەڕێوەبچێت.
ئەم رێکارە تووندانەی پەروەردەی گشتیی سلێمانی لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ نوێنەرانی مامۆستایان لە شاری سلێمانی و پارێزگاو قەزاو ناحییەکان بانگێشتی ئاسایشی سلێمانی کران و مامۆستایانی سلێمانی بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر لە ئاسایش دەستبەسەربون.
