ڤیدیۆ؛ هاوسەرەکەی پێشڕەو دزەیی چیرۆکی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ماڵەکەیان دەگێڕێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە گرتەڤیدیۆییەکەدا دکتۆر هانا هاوسەری پێشڕەو دزەیی باس لە شەوی رووداوی هێرشە مووشەکییەکە دەکات و رایدەگەیەنێت، منداڵەکانی لەکاتی هێرشەکەدا لەگەڵ دایەنەکەیان لە ژووری خۆیان بوونە پێشڕەویش لەگەڵ هاوڕێیەکی بووە بەناوی کەڕەم.
ئەو دکتۆرەیە هاوسەری پێشڕەو دزەیی، ئەو سەرمایەدارەی هەولێرە کە 15ـی ئەم مانگە ماڵەکەی بە مووشەک لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هێرشی کرایە سەر، ئەو قسانەشی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەیکات بۆ ئەو لیژنە ئەمنییەیە کە لەسەر فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهاتووە.
ئەو گرتەڤیدییە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاوبووتەوە، هانا جووتیار، هاوسەری شەهید پێشڕەو دزەیی وردەکاریی شەوی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ماڵەکان دەگێڕێتەوەو دەڵێت، کچ و کوڕەکەم لە ژووری خۆیان بوون، پێشڕەو و میوانەکەی لە نهۆمی خوارەوە دانیشتبوون و هەر ئەوەندەمان زانی بە مووشەک هێرشمانکرایە سەر.
دکتۆرە هانا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " دوای ئەوەی لە نان خواردن تەواو بوین بە کارگوزارەکانی ماڵەکەم وت کە ئەوان بڕۆنە خوارەوە نان بخۆن تەنها یەک دانەیان لە سەرەوە لەگەڵ ئێمە بمێنێتەوە پاشان لە پڕێکدا هەستم بە داڕوخانی بنمیچی خانووەکە دەکرد و گوێم لە دەنگێک بوو دەیگوت دکتۆرە قاچت نزم بکەوە با یارمەتیت بدەین دواتر من خۆم لە نێو ئەمبوڵانسێکدا بینیەوە".
ئاماژە بەوەش دەکات ،ئهوان له ماڵهكهیاندا كه ماڵی ههمیشهییانه له ههولێر له پشووی ئاسایی رۆژانهی خۆیاندا بوون و كهرهم میخائیل میوانی پێشڕهو دزەی بووەو و بهیهكهوه له نهۆمی خوارهوهی ماڵهكهیاندا دانیشتبوون كاتێك هێرشهكهیان كراوهته سهر.
د. هانا لەو هێرشەدا کە 15ـی ئەم مانگە کرایە سەر ماڵەکەیان لە مەلا ئۆمەری هەولێر، پێشڕەو دزەیی هاوژینی و ژینای کچی لەدەستدا، هەروەها کوڕە تەمەن حەوت ساڵانەکەی بەناوی رەوان، بریندارە.
