ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ٪ 20بۆ ٪30 چەکدارەکانی هەماس کوژراون
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمرۆ یەکشەمە ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ی ئەمریکی لە زاری دەزگای هەواڵگری ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە کە دوای چوار مانگ بوردومانی بەردەوامی کەرتی غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە ، پێدەچێت کە لە ٪20بۆ٪30 چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس کوژرابن .
هەروەها دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە هەرچەندە بزوتنەوەکە چەند مانگێکە لە لایەن سوپای ئیسرائیلییەوە گەمارۆ دراوە ، بەڵام هێشتا بزووتنەوەی حەماس جبەخانەیەکی فراوانی لەبەردەستا ماوە و دەتوانێت زۆر بە ئاسانی ئامانجەکانی لەناو ئیسرائیلدا بپێکێت.
لەلایەکی ترەوە بەرپرسە ئیسرائیلییەکان لەلایەن خۆیانەوە ئەوەیان ئاسکرا کردووە ، کە بزووتنەوەی حەماس هەوڵی سەرکەوتن لە جەنگەکەدا نادات بەڵکو هەوڵی ئەوە ئەدات کە بە کەمترین زیان لە جەنگەکە بێتە دەرەوە .
لەلایەن خۆیشیەوە وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستینی لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند ، کە تا ئێستا 24،927 هەزار فەڵەستینی لە ئاکامی بوردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە کووژراون و لە تازەترین ئاماریشدا سوپای ئیسرائیلی ئەوەی ئاشکرا کە تا ئێستا لە جەنگی غەزە 195 سەربازی کووژراوە.
