ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ شایستە داراییەکانی مانگی ١٠ وەردەگرن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ شایستەی دارایی مانگی 10ی ساڵی 2023ـی مامۆستایانی وانەبێژ لە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە کوردستان دابەشدەکرێت.
عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە هاوڵاتی وت :شایستە داراییەکانی مانگی10ی وانەبێژان لەماوەی پێنج رۆژ دا دابەش دەکرێن بەم شێوەیەی خوارەوە: یەکشەممە ٢١ی ١ی ٢٠٢٤ پەروەردەی شێخان ،دووشەممە ٢٢ی ١ی ٢٠٢٤ پەروەردەی سێمێل و بنەسڵاوە،سێشەممە ٢٣ی ١ی ٢٠٢٤ پەروەردەی شەنگال و دەوروبەر"
عەلی رەئووف ووتیشی: هەروەها لە رۆژی چوارشەممە ٢٤ی ١ی ٢٠٢٤ پەروەردەی بەردەڕەش و ئامێدی،کۆتا رۆژیش پێنجشەممە ٢٥ی ١ی ٢٠٢٤ پەروەردەی ئاکرێ و زاخۆ ، شەقڵاوە ، خەبات ، کۆیە ، ناوەند. کەرکوک بەشی کوردی دابەش دەکرێت"
بە پێی ڕێنوێنییەکانی وەزارەتی دارای مامۆستایانی وانەبێژ کە هەڵگری بڕوانامەی بەکالریۆسن شایستە داراییەکانیان لە نێوان 250 بۆ 400 هەزار دینارە و هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش لەنێوان 250 بۆ 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 37 هەزار مامۆستا دەبێت، شایستە داراییەکانی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینار دەبێت.
