بەڤیدیۆ.. بەرپرسێك لەكاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیركرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند سەرۆكی لیژنەی ئەو كەسانەی وەك پاسەوانی بیرە نەوتییەكانی كەركوك دانراون لەكاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیركرا.
دەستەی دەستپاكی عێراق لەبارەی دەستگیركردنی بەرپرسێكی باڵای كۆپانیای نەوتی باكور راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەداوە "دەستگیركراوەكە سەرۆكی لیژنەی كاروباری ئەو كەسانەیە وەك پاسەوانەی بیرە نەوتییەكانی كەركوك دانراون بەرپرسێكی باڵای كۆمپانیای نەوتی باكورە كە ، بۆ راییكردن و خەرجكردنی سلفەی ئەو كەسانەی وەك پاسەوانی بیرە نەوتەكان دانراون، بەرتیلی وەرگرتووە و كێچەڵی پێكردووە.
دەستەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە "لەلایەن دەستەی دەستپاكی كەركوكەوە بۆسە بۆ ئەو فەرمانبەرە دانراوەو لەكاتی وەرگرتنی بەرتیلەكەدا دەستگیركراو بەماددەی 307 لەیاسای سزادانی عێراق راگیراوە". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار