پەروەردەی دەربەندیخان: هەر مامۆستایەك  كۆمێنت بنوسێت دەدرێتە دادگا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

پەروەردەی دەربەندیخان سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و  وانەبێژانی سنوری پەروەردەكەیان ئاگادار دەكاتەوە هەر فەرمانبەرێكی دەوڵەت لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و سۆشیال میدیا كۆمێنت و وتەی نەشیاو بنوسێت ڕووبەڕوی دادگا دەكرێتەوە.

هۆبەی كاروباری یاسایی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی دەربەندیخان راگەیەنراوێكی بڵاوكردوەتەوەو هۆشداری دەداتە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەكەی و رایگەیاند "سەرجەم مامۆستایان  و فەرمانبەران و  وانەبێژانی سنوری پەروەردەكەمان ئاگاداردەكەینەوە، هەر فەرمانبەرێكی دەوڵەت تەشهیرو ناوزڕاندن و كاری ناپەروەردەیی بكات بۆ پەكخستنی پڕۆسەی پەروەردە، یاخود لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و سۆشیال میدیا كۆمێنت و وتەی نەشیاو بنوسێت بەپێی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان مامەڵەی ئیداری و سزایی لەگەڵدا دەكرێت و ڕووبەڕوی دادگا دەكرێتەوەو لەدۆسیەی كەسی فەرمانبەر ئەرشیف دەكرێت".
 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار