زانیاری نوێ لەبارەی تەقەكردنەكەی شەقامی پیرەمێردی سلێمانی

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی رووداوی تەقەكردنەكەی شەقامی پیرەمێردی سلێمانی لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی داواكراوێكدا لەلایەن هێزێكی پۆلیسەوە، سێ پۆلیس بریندار بوون و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێكیان گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سلێمانی بە هاوڵاتی وت "ئەمشەو یەكشەمە 21ی كانونی دووەمی 2024، هێزێكی پۆلیسی سلێمانی لەشەقامی پیرەمێرد لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی داواكراوێكدا، لەلایەن داواكراوەكەوە تەقە لەهێزەكەی پۆلیس كراوە سێ كارمەندیان بریندار بوون، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە".

بابهتی پهیوهندیدار