دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیسەکەی سلێمانی دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دهزگای ئاسایشی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ دوشهممه رایگهیاند، ئهو تۆمهتبارانهی تهقهیان له هێزێكی پۆلیسی نههێشتنی تاوانی سلێمانی كرد دهستگیركران و لهئێستاشدا لێپرسینهوهیان بهرامبهر ئهنجامدهدرێت.
پۆلیسى سلێمانى بەرەبەیانى ئەمڕۆ بڵاویکردەوە؛ لەکاتی دەرچونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی داواکراو، مەفرەزەکە روبەروی هێرش بونەوە و لەئەنجامدا ئەفسەرێک و کارمەندێکی پۆلیس و هاوڵاتییەک بریندار بون.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە بەهۆى سەختى برینەکەیەوە هەر شەوى رابردو پۆلیسەکە بە ناوى (رزگار ئەحمەد) گیانى لەدەستدا.
هەر لەبارەى ئەم روداوەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتى ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى لەسەر روداوى تەقەکردنەکە لەلایەن ئاسایشى هەرێمەوە راگەیاند و دەڵێت:بههەوڵى هاوبەشی هێزەکانی (ئاسایش، ئۆپەراسیۆن، کۆماندۆو پۆلیس)، هەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکراون".
