کامێرا جێگیرەکانی سلێمانی لە بەیانییەوە سەرپێچی تۆمار دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكاتەوە كە لە سبەی سێ شەممەوە كامێرا جێگیرەكانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەونە بواری جێبەجێكردن و تۆماركردنی سەرپێچی خێرایی.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کاتی کەوتنە کاری کامێرا جێگیرەکانی سلێمانی ڕاگەیاند و باسی لەوەکردووە سبەینێ سێشەممە بەرواری 23/01/2024 كاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانیی کامێراکان دەکەونە کار و سەرپێچی تۆمار دەکەن .
بەڕێوەبەرایەتیەكە داواش لەسەرجەم شۆفێران دەكات پابەندی ئەو خێراییە دیاریكراوانە بن كە لەسەر شەقامەكان بۆیان دیاریكراوە بەپێی هێما و تابلۆكانی هاتووچۆ.
سەبارەت بە سیستەمی کامێراکان هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند" وەك بەرچاو ڕوونیەك بۆ هەموو لایەك ئەم كامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستەمی یەك خاڵ خێراییەكان تۆمار دەكات."
