کۆمسیۆن دوو وادەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشنیار کردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خشتەى کارى نوێى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق  بۆ ئامادەکاریى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان مانگێک بۆ 45 رۆژ دەخایەنێت و کۆمسیۆنیش دوو وادەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، خشتەى کارى نوێى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ ئامادەکاریى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان مانگێک بۆ 45 رۆژ دەخایێنێت کە ئێستا لە بەردەستى ئەنجوومەنى کۆمیسیاراندایە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە 19 بۆ 30ی ئایارى وەک رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پێشنیار کردووە.

یەکێک لە گرنگترین ئامادەکارییەکان کە دەبێت ئەنجام بدرێت لەو خشتە نوێیەى کارى کۆمیسیۆندا بریتییە لە پێشکەشکردنى ناوى کاندیدان و دواتر چاپکردنى فۆڕمى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

پێشتریش بە گوێرەى خشتەى کارى پێشووى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق، دەبوو تاوەکو 4ی کانوونى یەکەمى 2023 ناوى کاندیدان رادەست بکرێت بۆ وردبینیکردنیان و لە 7ی هەمان مانگیشدا بە تیروپشک ژمارەى لیستە بەشداربووەکانى پەرلەمانى کوردستان بکرایە، تاوەکو 12ی کانوونى یەکەمى 2023،  فۆڕمى دەنگدان دروست بکرایە  بەڵام بە پاساوى سەرقاڵى بە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانی عێراق و نەبوونى پارەى پێویست کۆمیسیۆن ئەو هەنگاوانەى نەناوە.

هاوکات یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بۆ دواکەوتنی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەوەیە کە  کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق چاوەڕێى ئەنجامى ئەو سکاڵایەیە کە لە دژى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پێشکەش بە دادگاى باڵاى فیدراڵى کراوە کە 21ی کانوونى دووەم دانیشتنێکى دیکەى لەسەر کرد و دواى خست بۆ 4ی شوباتى 2023.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار