لەناو بازاڕی شاری هەولێر هێرشکرایە سەر گەنجێک و بەسەختی برینداربوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەناو بازاڕى نیشتیمانى شارى هەولێر بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە رویداوە و بەهۆیەوە فەرمانبەرێكی كۆمپانیای (دیناری عێراقی) بە سەختی برینداربووە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناو بازاڕی هەولێر شەڕە تەقە ڕیداو لە ئەنجامدا گەنجێک بە ناوی دیدار کە  فەرمانبەر بووە لە کۆمپانیای "دیناری عێراقی" لە شاری هەولێر، کە کاری ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن بەسەختی برینداربوو هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری هێرشەکە کێشەی کۆمەڵایەتییە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەوانەی تەقەیان کردووە دوو کەس بوون و لە ئێستادا ئەو کەسەی بریندار بووە لە ناخۆشخانە لەژێر چاودێری چڕدایە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە، خاوەنی سێ منداڵە و دانیشتوانی گەڕەکی گەلاوێژە.

هەروەها لەدوای رووداوەکەوە تۆمەتبارەکە رایکردووە و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار