پاسەوانی سنور لەبارەی سەرتاشینی چەند کۆڵبەرێک هاتە دەنگ

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پاسەوانی سنورى عێراق لەبارەى سوکایەتیکردن بە ژمارەیەک کۆڵبەر  ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و قژتاشینی چەند کۆڵبەرێک لە سنوری بیارە پێکھێنراوە و ئەوانەی کەمتەرخەمبوون سزا دەدرێن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، نیگەرانین لەو رووداوەی لە چەند رۆژی رابردوو لە سنوری بیارە روویداوە، لیژنەی لێکۆڵینەوەشمان لە سەر رووداوەکە پێکھێناوە بۆ بەدواداچوون لە سەر رووداوەکە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لیژنەکەمان سزاى سەرجەم ئەو کەسانە دەدات، کە کەمتەرخەم بوون.

ڕاگەیەندراوەکە دوای ئەوە هات  یەكشەمە 21ی كانونوی دووەمی 2024، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە كە هێزەكانی پاسەوانی سنور لە سنووری تەوێڵە سوكایەتیان بە هەشت كۆڵبەر كربوو و سەریان تاشیبون و ئەشكەنجەیان دابوون.

هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی هەنگاو دوێنێ دووشەممەش 22ی كانونی دووەمی 2024، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراق لەسنوری تەوێڵە، كۆڵبەرێكی تەمەن 40 ساڵان بەناوی هوشیار مەحمودی خەڵكی ئاوایی شمشێری پاوە گیانی لە دەستدا و دوو كۆڵبەری دیكەش بریندار بوون بەڵام لە ڕاگەیەندراوەکەدا هیچ ئاماژەیەک بەو ڕوداوە نەکراوە.
 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار