سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ڕێوشوێنێکی ئەمنی توندا گه‌یه‌ندرایه ئامه‌د

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگه‌یاند، سەڵاحەدین دەمیرتاش به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یه‌نراوه‌ته ئامه‌د، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای سەدیە دەمیرتاش-ی دایكی ناوبر كه ته‌ندروستی تێكچوه و له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، "دایکی سەڵاحەدین دەمیرتاش بەناوی سەدیە دەمیرتاش بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی دیاربەکر لەژێر چاودێریدایە، هەڤاڵمان سەڵاحەدین دەمیرتاش لەسەر داوای دایکی برایە دیاربەکر و سەردانی دایکی کرد، دوعاکانمان لای دایکمان سدیه‌یە، ئاواتمان ئەوەیە کە بە زوترین کات چاكببێته‌وه".
سەدیە دەمیرتاش دایکی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی دیاربەکر لەژێر چاودێریدایە و دوای تێکچونی تەندروستی داوای بینی کوڕەکەی کردووە کە لە زیندانی ئەدیرنه‌دا دەستگیرکراوە.
هاوکات میدیاكانی توركیا دەڵێن، له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ نه‌خۆشخانه رێوشوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته‌به‌ر و بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌میرتاش بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ زیندان.
