وەزارەتی دارایی: لەلایە ئێمەوە هیچ شتێكی نامۆو نایاسایی لەناو لیستی موچە خۆرانی هەرێمدا نییە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هیچ شتێكی نامۆو نایاسایی له‌ناو لیستی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمدا نییه‌، ده‌شڵێت، "ناوه‌ ناوه‌ وروژاندنی بابه‌تی تازه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه‌ ئێمه‌ به‌ گێچه‌ڵی ده‌زانین و بۆ ته‌گه‌ره‌ خستنه‌ به‌رده‌م پێدانی موچه‌یه‌ كه‌ مافی ره‌وا و ساده‌ی موچه‌خۆرانی كوردستانه‌". 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌شكردوه‌، "‎له‌ماوه‌ی رابردو تیمی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی مانگێك له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی وردبینیبون له‌ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌مه‌یدانی سه‌ردانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانییان كردوه‌". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌لایه‌ن ئەوانەوە "هیچ شتێكی نامۆو نایاسایی له‌ناو لیستی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمدا نییه‌ و ناوه‌ ناوه‌ وروژاندنی بابه‌تی تازه‌ به‌ جۆرێك له‌ گێچه‌ڵ ده‌زانین بۆ ته‌گه‌ره‌ خستنه‌ به‌رده‌م پێدانی موچه‌ كه‌ مافی ڕه‌واو ساده‌ی خه‌ڵكه‌".

دەقی روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەبارەی لیستی مووچە:

ڕوونكردنەوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابورییەوە ‎لەماوەی ڕابردوو تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان ماوەی مانگێك لەهەرێمی كوردستان سەرقاڵی وردبینی بوون لە ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و بەمەیدانی سەردانی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانییان کردووە. ‎لەلایە ئێمەوە هیچ شتێكی نامۆو نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و موچە خۆرانی هەرێمدا نییەو ناوە ناوە وروژاندنی بابەتی تازە بە جۆرێك لە گێچەڵ دەزانین بۆ تەگەرە خستنە بەردەم پێدانی موچە كە مافی ڕەواو سادەی خەڵكە. ‎ئەوەی پێویست بێت و لەچوارچێوەی داواكارییە یاساییەكانی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بێت وەك لە ڕابردوو وامان كردووە،بەنووسراوی فەرمی وەڵامییان دەدەینەوە هیچ تێبینییەك بەجێناهێڵین. ‎لەم بابەتانەش كە پەیوەندییان بە ژیان و گوزارانی خەڵكەوە هەیە پێویستە میدییاكان نیشتیمانییانەو پیشەییانە ڕووماڵ و بڵاوكراوەیان هەبێت نەك بەجۆری دیكەو مەبەستی دیكە! ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/١/٢٣

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار