لیژنەی دارایی: ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم دەنێردرێت یاسایی نییە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە بڕوای لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ، حکومەتی ناوەند لە ناردنی زیاتر لە 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان سەرپێچی یاسای کردووە .
لەم بارەیەوە "موحەمەد نوری" ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند،ئەمە یەکەم جار نییە کە حکومەتی ناوەند لە دەرەوەی چوارچێوە یاساییەکان پارە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێرێت و پێشتریش بڕی 7 ملیار دیناری بۆ هەریمی کوردستان ناردبوو."
"حکومەتی ناوەند هەموو مادە یاساییەکانی ناو بودجەی گشتی کە هەرێمی کوردستان پابەند دەکات گشت داهاتە نەوتیی و ناوخۆییەکانی خۆی تەسلیمی حکومەت بکات پشت گوێ خستووە و لەدەرەوەی چوارچێوە یاساییەکانەوە هەنگاوی ناوە" (موحەمەد نوری) وای وتووە.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە ، کە تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق لە کوبوونەوەکەی حەفتەی رابردوو لە گەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان پێی راگەیاندوون کە کە تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ یەک لەو داهاتانەی رادەستی بەغداد نەکردووە.
ئەم ئەندامەی پەرلەمانی عیراق وتیشی ،"سەرپێچییەکانی حکومەتی ناوەند کاریگەری دەبێت بە سەر بەشە بودجەی پارێگاکانی دیکەی عیراق ".
ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی ناوەند بە بیانووی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیە دەنێرێت ، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم مووچەکانیان دابەش ناکات و بە پاشەکەوتی زۆرەملێ ناچاری کردوون".
جێی ئاماژەیە لە 23ی کانونی یەکەمی 2023 ، وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند بڕی 700ملیار دینار وەک قەرز بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان نارد و دوای ئەو برە پارەیەش تا ئێستا هیج برە پارەیەکی دیکەی بۆ هەرێم نەناردووە و هەرچەندە وا پێ دەنەینە مانگی شوباتی سالی 2024 ەوە بەلام موچەخۆرانی هەرێم هێشتا چاوەرێی وەرگرتنی مووچەی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023ێن.
