دوو برای تۆمەتباری بكوژی پۆلیسەكەی سلێمانی دەستگیركران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند دوو برای تۆمەتباری شەهیدكردنی رێپێدراوی پۆلیس رزگار ئەحمەد دەستگیركراون.
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لەلایەن مەفرەزەكانیانەوە دوو برای تۆمەتباری شەهیدكردنی (ڕێپێدراوی پۆلیس ڕزگار ئەحمەد) دەستگیركران، كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی هەیەو پێشتر لەلایەن دادگاوە سزادراوە.
پۆلسی سلێمانی راشیگەیاند "دوای ئەوەی لەڕۆژی 6ی1ی 2024، هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، كە لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە بەچەك چوونەتە سەری و بە زۆر سواری ئۆتۆمبێلیان كردووەو هەڕەشەیان لێكردووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیركردنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی ٤٠٥-٣١ لەیاسای سزادانی عیراقی، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران، سەرەنجام توانرا لە رۆژی ٢٤ی١ی ٢٠٢٤ دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیربكرێن".
ئاماژەی بەوەشكردوە"لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت هەردوو تۆمەتبار برای تۆمەتباری شەهیدكردنی (ڕێپێدراوی پۆلیس ڕزگار ئەحمەد)ن، كە یەكێك تۆمەتبارەكان پێشینەی تاوانی هەیەو پێشتر بەبڕیاری دادوەرو لەلایەن دادگاوە سزادراوە"
