درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دژه‌ تیرۆری كوردستان (پارتی) رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو كه‌ ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كرابو، تێكشكێندرا و خرایه‌خواره‌وه‌.

دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمشەو پێنجشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 21:07، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

پێشتریش ژماره‌یه‌ك له‌ میدیاكان بڵاویانكرده‌وه‌، ده‌نگێكی گه‌وره‌ له‌ به‌حركه‌ی شاری هەولێر بیستراوه‌، زەنگی ئاگادارکردنەوەش لە لایه‌ن کونسوڵخانەی ئەمریکاوه‌ لێدەدەرێت

تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئاڕاسته‌كردنی درۆنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر رانه‌گه‌یاندوه‌،بەڵام  پێشتریش چه‌ندجارێك گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی له‌و هێرشانه‌ راگه‌یاندبو كه‌ له‌ڕێگه‌ی درۆنه‌وه‌ ده‌كرانه‌سه‌ر شاری هه‌ولێر.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار