هێرشكرایەسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێرشكرایه سه‌ر كێڵگەی غازی كۆرمۆری كۆمپانیای دانه‌غاز له ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ئاگرێكی گه‌وره كه‌وتۆته‌وه، تاوه‌كو ئێستاش دیار نیه هێرشه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان (درۆن) ئه‌نجامدراوه، یاخود له‌ڕێگه‌ی موشه‌كه‌وه بوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش بە هاوڵاتی وت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگێكی گه‌وره له‌ناو كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر بیستراوه، ژماره‌یه‌ك ئه‌مبوڵانس و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، تا ئێستا نازانرێت ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مشه‌و بۆسه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ئه‌نجامدرا له‌ڕێگه‌ی درۆنه‌وه بو، یاخود موشه‌ك.
لەبارەی قەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشە، تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی نەدراوە، بەڵام شایەتحاڵەکان ئاماژە بە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگە غازییەکە دەکەن بۆ کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007 ەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵەوە، هەریەک لە کۆمپانیاکانی دانەغاز و هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن.
