کەشناسی هەرێم: سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەو شەپۆلە باران و بەفرەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، کاریگەرییەکی لە درەنگانی شەوی شەممە لاواز دەبێت و پلەکانی گەرما تا 5 پلە نزم دەبێتەوە.
به گوێرهی راگهیهندراوی وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان - بهشی پێشبینی كهشوههوا، ئهمڕۆ (ههینی 26ـی كانوونی دووهمی 2024) ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنووری پارێزگای دهۆک باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە، پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە لە کاتەکانی شەو لەزۆربەی ناوچەکان باران دهبارێت.
هەربەپێی پێشبینییەکان سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبارێت.
هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەری ئەو شەپۆلە لاواز دەبێت، ئاماژە بەوەش کراوە، پلەکانی گەرما بەگشتی دو تا پێنج پلە نزم دەبێتەوە و نزم پلەی گەرماش کە دو پلە دەبێت لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 7 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 6 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
