وتەبێژی حكومەتی هەرێم:  هێرشێكی تیرۆریستی كرایە سەر كۆرمۆر

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند بەهۆی هێرشەكەی سەر كۆرمۆرەوە كارەبای هاوڵاتیان نەماوەو داواكارین هەموولایەك هاوكاری لیژنەی حكومەتی فیدراڵی بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تیرۆریستان
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای نزیكەی 24 سەعات لەهێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەداوە "شەوی رابردوو هێرشێكی تیرۆریستی كرایە سەر كێڵگەی غازیی كۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ و ئەنجامەكەی نەمانی كارەبای هاونیشتیمانییانی هەرێمی كوردستان بوو".
‌"ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ژێرخانێكی گرنگی وەك كارەبا كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵك و ئیش و كاروباری رۆژانەیان" وتەبێژی حكومەت وا دەڵێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئێمە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان داواكارین هەموولایەك هاوكاری لیژنەی حكومەتی فیدراڵی بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تیرۆریستان و سزادانییان و رێگری لە دووبارەبوونەوەی كردەوەی هاوشێوە".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار