وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هێرشەكەی كۆرمۆر گروپەكانی سەر بە ئێران ئەنجامیانداوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ماتیو میلەر وتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی هێرشكەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند "پشتیوانی لە هاوبەشەكانمان لە عێراق و لەنێویاندا هەرێمی كوردستان دەكەین لە دژی ئەو كردەوە دڕندەو بێ مانایانە، داواش لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەكەین لێكۆڵینەوە بكەن و ئەوانەی بەرپرسیارن رووبەڕووی دادپەروەریی بكەنەوە".
" هێرشەكە گروپە میلیشیاكانی سەر بە ئێران ئەنجامیانداوە" ماتیو میلەر وا دەڵێت.
وتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی وتوە "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە كاركردن لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ پشتیوانیكردنی سەروەریی و ئاسایشی عێراق".

بابهتی پهیوهندیدار