پارێزەرانی خۆبەخش بۆ بەرگری لەمافی مامۆستایان پێكدەهێنرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مامۆستایەكی ناڕازی رایگەیاند تیمێك لە پارێزەرانی خۆبەخش ئامادەن ببنە پارێزی كەیسی ئەو مامۆستایانەی كە لەلایەن پەروەردەكانەوە هەڕەشەی غیابدان و فەسڵكردنیان لێدەكرێت.
ئاوات ئازاد مامۆستای ناڕای بڵاویكردەوە "تیمێك لە پارێزەرانی خۆبەخش ئامادەن لەپێناو كەیسی مامۆستایان خۆبەخشانە ببنە پارێزەری مافی مامۆستایان بەهۆی ئەو بابەتی غیابدان و فەسڵكردنەی لەلایەن پەروەردەكانەوە بڵاو دەكرێتەوەو بۆتە هۆكاری ترس و دڵەڕاوكی لەنێوان مامۆستایاندا".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئەمە وەك فشارێك بەكار دەهێنرێت لەپێناو گێڕانەوەی مامۆستایان بۆ ناوەندەكانی خوێندن بەشێوەیەكی نایاسایی".
ئەو مامۆستا ناڕازییە دەشڵێت "هەر مامۆستایەك یان كۆمەڵە مامۆستایەك دەتوانن لەڕێگای دادگای كارگێڕییەوە سكاڵای یاسایی تۆمار بكرێت لەسەر ئەو سزانە نایاسایەی كە پەروەردەكان دەستیانپێكردوە بەرامبەر بە مامۆستایان".
