سێ برینداری رووداوەكەی قەزای سێمێل گیانیان لەدەستدا
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی – عەمار عەزیز
سێ ئەندامی ئەو خێزانەی چەند رۆژێك لەمەوبەر بەهۆی تەقینی سۆپای غازەوە لەسنوری پارێزگای دهۆك بریندار بوون بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە گیانیان لەدەستدا.
خەلیل مەحمود، قائیمقامی قەزای سێمێل بە هاوڵاتی وت "شەوی 23ی ئەم مانگە لەگوندی هاجنسێ سەر بە قەزای سێمێل بەهۆی تەقینەوەی سۆپای غاز ، حەوت ئەندامی خێزانێك لەو روداوە برینداربوون، بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە ئەمڕۆ شەمە 27ی كانوونی دووەمی 2024،سیانیان گیانیان لەدەستداوە".
وتیشی"دۆخی تەندروستی چوار بریندارەكەی تریان باشە، بەڵام تا ئێستا چارەسەری پێویست بۆیان دەكرێت، هەموویان ئەندامی یەك خێزانن و خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن".

بابهتی پهیوهندیدار