مامۆستایانی ناڕازی هەولێر بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مامۆستایانی ناڕازی هەولێر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند و دەڵێن، سبەی یەکشەممە لە سەرتاسەری سنوری هەولێر دەستپێدەکەین و لە سنوری سلێمانیش خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدەدرێت.
ئاوات ئازاد نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی بە هاوڵاتی وت، " سبەی یەکشەممە جگە لە وەی لهسنورى بایكۆت خۆپیشاندانى فراوان ئهنجامدهدهن، دهشڵێت:"ژمارەیەك لەفەرمانگەکانی دیكهش بایکۆت ڕادەگەیەننو بەشداریی خۆپیشاندانی سبەینێ دەکەن".
لەبارەی بایکۆتەکەی هەولێریشەوە ئەو مامۆستایە بڕیارەکەی مامۆستایانی هەولێری پشتڕاستکردەوە و وتی،" ژمارەیەک مامۆستای ناڕازی لە هەولێریش بایکۆت ڕادەگەیەنن هاوکات هیوادارین بەشێوەیەکی سەرتاسەری لە پارێزگاکەکەدا پشتگیرییان لێبکرێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەی مامۆستایانی ناڕازی هەولێردا هاتووە، "وەکو ئاگادارن وا بۆماوەی چوار مانگ دەبێت حکومەتی هەرێم، موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی دابەشنەکردوە و حکومەتی هەرێم خۆی کەڕ کردوە لەبەرامبەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان و فەوتانی ساڵێکی 700 هەزار قوتابی ، هەروەکو بەڵێنیان دابو کە هەڵوێستی جدیییان دەبێت لەبەرامبەر بێ وەڵامی حکومەت."
ئەوەشخراوەتەڕو، بۆیە سبەی رۆژی یەکشەممە، بایکۆتی سەرتاسەری لەسنوری شاری هەولێر ڕادەگەیەنن تاوەکو حکومەتی هەرێم موچەی ئەم مانگە دابەش دەکات، بۆ مانگەکانی دیکەش دابەشکردنی موچە ئاسایی دەکاتەوە.
لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا، مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراو لەو ناوچانەی بایکۆتیان کردووە چەندین گردبوونەوە و ناڕەزاییان بەڕێوەبردووە و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کردووە، کە خۆی لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و گریبەست و پێدانی شایستە داراییەکان لە کاتی خۆیدا دەگرێتەوە، هاوکات چەند جارێک قوتابییانیش لەگەڵ مامۆستایاندا بەشداریی ناڕەزاییەکانیان کردووە و لەگەڵ پشتگیرکردنی داوای مامۆستایان، داوایان کردووە هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە سنوورەکانیان.
لە پەروەردەی گشتیی سلێمانی، 39 هەزار و 13 مامۆستا و فەرمانبەر هەن کە 29 هەزار و 466 مامۆستای میلاک، نۆ هەزار و 546 فەرمانبەر و 600 وانەبێژن. 386 هەزار و 422 قوتابیش لە قوتابخانە حکومییەکان وانە دەخوێنن.
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، 101 قوتابخانەی تایبەت هەن کە سێ هەزار و 470 مامۆستا تێیاندا وانە دەڵێنەوە و 29 هەزار و 555 قوتابیش تێیاندا وانە دەخوێنن.
