تۆمەتبارانی رووداوی کوشتنی شۆفێری تەکسییەکەی کەرکوک دەستگیر کران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 پۆلیسی کەرکوک  رایگەیاند، توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە ١٨ـی ئەم مانگە لە کەرکوک شۆفێرێکی تەکسییان کوشت و دواتریش ئۆتۆمبیلێکەیان دزی.

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک و فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاکە توانیان هەردو تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

رەحیم میرزا خورشیدی تەمەن 72 ساڵ رۆژی ١٨ی مانگی (کانونی دوەم/1)  کە وەک شۆفێری تاکسی  لە پارێزگای کەرکوک کاری دەکرد بێسەروشوێنبوو دوای  بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری  دەرکەوت، دو کەسی نەناسراو ئەو شۆفێری تاکسییەیان کوشتوە و ئوتومبێلەکەیان دزیو لە تەرمەکەیان لە نزیک ناحیەی قەرەهەنجیر فڕێدابوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بکوژەکان لە سلێمانی و بە هاوکاریی ئاسایشی کەرکووک دەستگیرکراون و دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکەدا ناوە و بڕیارە تۆمەتبارەکان رادەستی پۆلیس و دادگای کەرکووک بکرێنەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار