هەسەدە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "مرۆڤایەتی و ئاسایش" ی لە کەمپی هۆڵ ڕاگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە و ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان، بەبەشداریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ شەممە 27ی کانوونی دووەم، لەناو کامپی هۆڵ قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "مرۆڤایەتی و ئاسایش" ی لە دژی شانەکانی داعش دەستپێکرد.
لەم بارەیەوە ئه ندامی فه رمانده یی گشتیی هێزه کانی ئاسایشی ناوخۆ، عه لی حه سه ن به زمانی عەرەبی ، وته بێژی یه په گه ڕوکەن جه مال به زمانی کوردی بەیاننامەکەیان خوێنده وه .
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
"لە ساڵانی ڕابردوودا ئیدارەی خۆسەر و هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی هەموو بارگرانییەکانی پەیوەست بە ڕێگریکردن لە زیادبوونی هەڕەشەی تیرۆریستی لە کەمپی هۆل و کەمکردنەوەی دڕندەیی ئەو چالاکییە تیرۆریستییانەی کە شانەکانی داعش بەرامبەر بە دانیشتوانی کەمپەکە ئەنجام دەدرێن، لە ئەستۆ گرتووە". . ئەمەش بەهۆی گرنگی نەدانی هێزە نێودەوڵەتییەکان بە ئاستی مەترسی ئەم گەشەسەندنە کەخۆیان ناچارنەدیتوە بەرپرسیارێتی ئەم دۆسیە مەترسیدارە لە ئەستۆ بگرن..
لە ماوەی ڕابردوودا چەتەکانی داعش جموجۆڵ و چالاکیی و شانەکانیان لە کەمپەکەدا زیاد دەکرد. ئه م زیادبوونه له هه مان کاتدا ڕوویدا کەهاوکات هێرشه کانی ده وڵه تی داگیرکه ڕی تورکیا و چەتەکانی سه ڕ به ڕژێمی سوریا بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە . هەربۆیە ئەم شانە تیرۆرستیانە چەندین چالاکیی تۆقاندن و کوشتنیان ئەنجامداوە؛ هەروەها فشاریان خستۆتە سەر دانیشتوانی کەمپەکە و یارمەتییە مرۆییەکانی وەک پێداویستییە تەندروستییەکان سووتاندوە، ئەمەش ڕێگرییان بەڕێوەبردنە کەمپەکە دەکات لە هەمووڕویەکەوە . بەم شێوەیە هەوڵیان دا کەشێکی گونجاو بۆ شانە تیرۆریستەکان دروست بکەن و منداڵانی زیاتر تێوە بگلێنن و منداڵان لەبارەی بیرۆکە ڕادیکاڵ و توندوتیژەکان لە ڕێگەی ژنانی داعشەوە پەروەردە بکەن کە ڕۆڵێکی کارایان لە زیندووکردنەوەی داعشدا هەیە. هەروەها پلانی ڕفاندن و دروستکردنی پشێوی لە کەمپەکەدا زیاتر ڕێگەخۆشکەرە بۆ تێکدانی ئاسایشی کەمپەکە.
جگە لەم کارانە، زۆرێک لە دانپێدانانەکانی شانەکانی داعش کە لەم دواییانەدا گیراون، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە چەتەکان پلانیان دانابوو لە دەرەوە هێرش بکەنە سەر کەمپەکە بە پەیوەندیکردن لەگەڵ جوڵەی شانەکانی ناوەوە، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەکەیان. کەمپی هۆل تا ئێستاش ئامانجی سەرەکی و ئامرازی پڕوپاگەندەی داعشە و لە هەموو بڵاوکراوەکانیدا بەکاری دەهێنێت.
بۆیە وەک درێژەپێدەری خەباتی گرانبەهامان و ئەرکە ئەخلاقی و مرۆییەکانمان بۆ ڕێگریکردن لەم کارە، وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بەشداری دەکەن و بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "مرۆڤایەتی و ئاسایش" لە کەمپی هۆڵ ڕادەگەیەنین.
ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەندامانی شانەکانی داعش و وشک کردنی بازنەکانیان و دەستگیرکردنی خراپەکاران و لەوانەش ئەوانەی بەرپرسن لە هێرشە تیرۆریستیەکان و هاوکارەکانیان و هەروەها ئەوانەی بیرۆکەی ڕادیکاڵ و توندوتیژانە لەنێو منداڵاندا بڵاودەکەنەوە دەکاتە ئامانج.
وەک هێزی ئۆپەراسیۆن کە بە هێز و دیسیپلین خۆیان سەلماندووە لە ماوەی ساڵانی درێژخایەنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر،جەخت لەسەر پابەندبوونمان بە یاسا و ڕێکەوتننامەکانی مافی مرۆڤ دەکەینەوە. بە تایبەتی ئێمە پابەندبوونمان بەو یاسایانە نوێ دەکەینەوە کە میکانیزمی ئەمنی ڕێکدەخەن لە دژی ژینگەکانی وەک کەمپی هۆڵ، کە شانە تیرۆریستییەکان تێیدا هەڵکەوتوون و بۆ چالاکییەکانیان بەکاردەهێنرێن.
هێزەکانمان لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی دەستبەجێ یان درێژخایەن و ڕێکارەکانی شکستپێهێنانی هەڕەشەی تیرۆر بۆ سەر هەرێم و گەلەکەی، هەموو ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە، جێبەجێ دەکەن.
.
27_01_2024
سکرتاریەرتی گشتی هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا _ کاپمی هۆل
